وتەبێژی حكومەت: دەبێت دۆلار بە 132 هەزار دینار بفرۆشرێت بە هاووڵاتیان



وتەبێژی فەرمی حكومەتی عیراق ڕایدەگەیەنێت، لە هەموو هێڵە ئاسمانییەكانی وڵات دۆلار بە نرخی فەرمی دەفرۆشرێت و هەر 100 دۆلارێكيش بە 132 هەزار دینار بە هاووڵاتیان دەفرۆشرێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”وەك پابەندبونێكی حكومەت لەبەرامبەر ڕای گشتی بە بەڵێن و بڕیارەكانی، و وەك جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران لە دانیشتنی حەوتەمدا، فەرمان كراوە بەدواداچوون بكرێت لە هەموو دامەزراوەكاندا سەبارەت بە پشتبەستن بە نرخی فەرمی دۆلار”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”دەبێت كارئاسانی بكرێت و ئاستەنگ لەبەردەم جێبەجێكردنی بڕیارەكەدا دروست نەكرێت، پێویستە بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ هەموو ئەو كێشانەی دروست دەبن چارەسەر بكرێن و لەمڕۆوە پشت بە نرخی فەرمی دۆلار ببەسترێت لە پلیتەكانی هێڵی ئاسمانی عیراق”.

وتەبیژی حكومەتی عیراق دەڵێت”دەبێت پشت بە نرخی خەرجی فەرمی ببەسترێت لە هەموو لقەكانی هێڵی ئاسمانی عیراق و 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار بفرۆشرێت بە هاووڵاتیان”.

سۆران، هاووڵاتییەك بە چەكی خۆی كوژراو و گومانلێكراوكیش دەستگیركرا
پێشت سۆران، هاووڵاتییەك بە چەكی خۆی كوژراو و گومانلێكراوكیش دەستگیركرا
بەریتانیا، پەنابەرە عیراقییەكان دەبرێنە هۆتێلەكان
دواتر بەریتانیا، پەنابەرە عیراقییەكان دەبرێنە هۆتێلەكان
ەیوەندیدار