ئۆكراینا، داوا لە هاووڵاتیان دەكرێت شارەكەیان چۆڵ بكەن



ئیرینا ڤێرشچوك جێگری سەرۆك وەزیرانی ئۆكرانیا ڕایدەگەیەنێت، ئۆكراینا نایەوێت ژیانی هاووڵاتیانی بكەوێتە مەترسییەوە، بۆیە داوا لە هەموو هاووڵاتیانی شاری باخمووت دەكات بەزووترین كات شارەكە چۆڵبكەن.

ڤێرشچۆك ڕایگەیاند”وێڕای ئەو شەڕ و پێكدادانە سەختەی لە ناوچەكەدا هەیە، هێشتا 6 هەزار هاووڵاتی لە شارەكە ماونەتەوە”، ئەمەش لە كاتێكدایە بەهۆی شەڕ و پێكدادان و بۆردوومانی ڕووسیاوە بەردەوام هاووڵاتیان لەو ناوچەیە دەبنە قوربانی، ڤۆلۆدیمیر زێلینسكی سەرۆكی ئۆكرایناش ڕایگەیاندبوو، بارودۆخی جەنگ لە ناوچەكانی باخموت و سۆلیدار زۆر سەختە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، نوسینگەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ هەماهەنگی و كاروباری مرۆیی لە ئۆكراینا بڵاویكردەوە”جەنگی بەردەوامی ڕووسیا و ئۆكراینا بارودۆخی هاووڵاتیانی لە ئۆكراینا خراپتركردووە و نزیكەی 18 ملیۆن كەس پێویستیان بە هاوكاری مرۆیی خێرایە”.

مەسرور بارزانی بۆ فەرەنساییەكان: وەرن بۆ كوردستان وەبەرهێنان بكەن
پێشت مەسرور بارزانی بۆ فەرەنساییەكان: وەرن بۆ كوردستان وەبەرهێنان بكەن
پێشبینی دەكرێت بومەلەرزەیەكی وێرانكەر لە ئیستەنبوڵ ڕووبدات
دواتر پێشبینی دەكرێت بومەلەرزەیەكی وێرانكەر لە ئیستەنبوڵ ڕووبدات
ەیوەندیدار