ناتۆ: ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕووسیا زۆر درێژەدەكێشێت



 

ینس ستۆلتنبێرگ ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی، بەپێویستی دەزانێت هاوپەیمانییەكە ئامادەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیەكی دوورمەودا لەگەڵ ڕووسیا و تەنگژەی ئێستای جەنگی ئۆكراینا تێدەپەڕێنێت كە بۆ نزیكەی ساڵێكە بەردەوامە.

ستۆلتنبێرگ لە دیمانەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”دەبێت ئامادەبین بۆ ماوەیەكی زۆر كە چەندان ساڵ بەردەوام دەبێت”.

دیمانەكە كەپێش هەفتەیەك لە ساڵیادی یەكەمی جەنگی ئۆكراینا لەگەڵ ئەمینداری گشتی ناتۆ سازكرا، تێیدا ستۆلتنبێرگ دەڵێت:”سەرۆك پۆتین ئەوروپایەكی جیاوازی دەوێت، بەجۆرێك بتوانێت هەڵسوكەوت بە دراوسێكانییەوە بكات و هەرچییەكی بوێت لە وڵاتاندا بڕیاری لەسەر بدات”.

ستۆلتنبێرگ پێیوایە:”ئەوان دەیانەوێت جەخت لەسەر سەركەوتنی ئۆكراینا بكەنەوە لەو جەنگەدا كە بە چەك و تەقەمەنی و هەموو پێداویستییەك یارمەتی و هاوكاریی دەكەن”.

بە وتەی ستۆلتنبێرگ:”گەر سەرۆك پۆتین لە ئۆكراینا سەربكەوێت، نەهامەتی دەبێت بۆ ئۆكراینییەكان، لە هەمان كاتدا مەترسی دەبێت بۆسەر هەموان، چونكە سەركردە خۆسەپێنەكانی تر دەگەنە ئەو بڕوایەی كە دەتوانن لەڕێی بەكارهێنانی هێزەوە ئامانجەكانیان بهێننەدی.

بودجەی عیراق تووشی كورتهێنان نابێت
پێشت بودجەی عیراق تووشی كورتهێنان نابێت
كارمەندێكی تیمی هەرێم لەباكووری كوردستان بەهۆی كاركردنەوە بریندارە
دواتر كارمەندێكی تیمی هەرێم لەباكووری كوردستان بەهۆی كاركردنەوە بریندارە
پەیوەندیدار