بودجەی عیراق تووشی كورتهێنان نابێت



سەلام حسێن سەركردە لە هاوپەیمانی فەتح ڕایدەگەیەنێت، بودجەی عیراق تووشی كورتهێنان نابێت، گەر بتوانرێت پارەكانی لە واشنتن ڕزگاربكات و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت زامن بكات.

سەلام حسێن لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە:”عیراق دەتوانێت پارەكانی لە دەستبەسەرداگرتنی بانكی فیدراڵی ئەمریكایی ڕزگاربكات و ڕێگەنەدات لەلایەن واشنتنەوە مامەڵەی پێوەبكرێت كە لەڕێی هەندێك پابەندبوونە لەپێناو زامنكردنی گەیشتنی پارەكەی بە وڵات”.
بە وتەی ئەو سەركردەیەی فەتح:”بودجە دووچاری هیچ كورتهێنانێك نابێت، بە تایبەت كە عیراق زیادەیەكی زۆری دارایی هەیە و داهاتیشی ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە، وێڕای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەئێستادا”.

سەلام حسێن دەڵێت:”ئاراستەكان ڕوو لەوەن نرخی بەرمیلێك نەوت لە بودجەدا بە 65 دۆلار دیاریی بكرێت، لەكاتێكدا بەرمیلێك نەوت لەئێستادا بە زیاتر لە 80 دۆلار دەفرۆشرێت، بۆیە عیراق تووشی كورتهێنان نابێت لە بودجەدا، تەنانەت لەگەڵ دابەزاندنی نرخی دۆلاریش”.

 

بافڵ جەلال تاڵەبانی : لای ئێمە كەرتی پەروەردە زۆر لە نەوت و غاز گرنگترە
پێشت بافڵ جەلال تاڵەبانی : لای ئێمە كەرتی پەروەردە زۆر لە نەوت و غاز گرنگترە
ناتۆ: ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕووسیا زۆر درێژەدەكێشێت
دواتر ناتۆ: ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕووسیا زۆر درێژەدەكێشێت
ەیوەندیدار