كارمەندێكی تیمی هەرێم لەباكووری كوردستان بەهۆی كاركردنەوە بریندارە


بەرپرسێكی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، هیچ وڵاتێك بەقەت هەرێمی كوردستان هاوكاریی زیان لێكەوتووانی بوومەلەرزەی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان نەكردووە، دەشڵێت،”یەكێك لە كارمەندانی تیمی هەرێم لە باكووری كوردستان بەهۆی كاركردنەوە بریندارە”.

حوسێن كەلاری، بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی قەیرانەكان لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندووە، سبەی هەینی كۆتا ڕۆژی كەمپینی كۆكردنەوەی هاوكارییە بۆ زیان لێكەوتووانی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان، بەپێی داتاكانیش هاوكارییەكی زۆر تا ئێستا كۆ كراوەتەوە و بەشێكی ڕەوانەی توركیا و سووریا كراوە و بەشێكی دیكەیشی لە ڕۆژانی داهاتوو ڕەوانە دەكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، بەپێی مەزەندەی خۆیان وەك حكوومەتی هەرێمی كوردستان هیچ وڵاتێك بەقەت هەرێمی كوردستان هاوكاریی زیان لێكەوتووانی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستانی نەكردووە.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی ناوخۆ بۆ میدیایی فەرمی پارتی ڕاشیگەیاندووە، تیمی فریاكەوتنی وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی لە ماوەی كاركردنیاندا لە باكووری كوردستان توانیویانە ژمارەیەكی بەرچاوی هاووڵاتی ژێر تەلارە ڕووخاوەكان دەربێنن و تەرمێكی زۆریش دەرهێنراون لەلایەن تیمەكانی هەرێمی كوردستان، یەكێك لە كارمەندانی تیمی هەرێم لە باكووری كوردستان بەهۆی كاركردنەوە بریندارە.

ناتۆ: ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕووسیا زۆر درێژەدەكێشێت
پێشت ناتۆ: ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕووسیا زۆر درێژەدەكێشێت
زانكۆى سلێمانی ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
دواتر زانكۆى سلێمانی ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
پەیوەندیدار