حكومەتی هەرێم: لەگەڵ بەغدا گەیشتینە ڕێككەوتن



 

وتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ بەغدا لەبارەی بودجە و دەروازەكانەوە گەیشتووینەتە ڕێككەوتنی سەرەتایی.

جووتیار عادل، وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد “لەگەڵ بەغدا لەبارەی بودجە و دەروازەكانەوە گەیشتوونەتە ڕێككەوتنی سەرەتایی.”

ئاشكراشیكرد، یەكشەممەی داهاتوو شاندی دانوستانكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكاتەوە بۆ درێژەدان بە گفتووگۆكانی نێوان هەردوولا.

دەشڵێت “لە سەردانی ڕابردوودا، بۆچوونی خۆمان لەبارەی یاسای نەوت و غاز، بە وەزارەتی نەوتی عێراق گەیاندووە و دەبێت پەسەندكردنی یاسای نەوت و غاز بە هاوكاری هەرێمی كوردستان بێت”.

خزمەتگوزاری تەکسی لە کەریم کوردی لە ساڵی 2022دا بە ڕێژەی 82%  گەشەی کردووە
پێشت خزمەتگوزاری تەکسی لە کەریم کوردی لە ساڵی 2022دا بە ڕێژەی 82% گەشەی کردووە
بنیاتنانەوەی شارەكانی باكووری كوردستان دەستپێدەكات
دواتر بنیاتنانەوەی شارەكانی باكووری كوردستان دەستپێدەكات
ەیوەندیدار