بنیاتنانەوەی شارەكانی باكووری كوردستان دەستپێدەكات



ئەردۆغان: مانگی ئادار بناغەی ٣٠ هەزار یەكەی نیشتەجێبوون دادەنێین

سەرۆك كۆماری توركیا ڕایگەیاند،” لە ناوچەی بوومەلەرزەكە لە سەرەتای مانگی ئادارەوە بناغەی ٣٠ هەزار یەكەی نیشتەجێبوون دادەنێین”

سەرۆك كۆماری توركیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند، “دەستبەجێ قۆڵیان بۆ هەڵگرتنەوەی داروپەردوو و سەرلەنوێ درووستكردنی شارەكان هەڵماڵیوە و لە سەرەتای مانگی ئادارەوە لەو شوێنانەی كە كارە سەرەتاییەكانی تێدا كۆتایی هاتووە بناغەی ٣٠ هەزار یەكەی نیشتەجێبوون دادەنێن و دەست بە درووستكردنی دەكەن”.

وتیشی، “ئامانجمانە لەبری هەر بینایەكی رووخاو، دەستبكەین بە درووستكردنی یەكەكان كە لە ماوەی یەك ساڵدا بتوانرێت بە متمانەوە تیایدا بژین. پەنا بەخوا بە هەماهەنگی بەسەر ئەم تاقیكردنەویەدا سەردەكەوین.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد،” لە كۆبوونەوەكەی دوێنێی كابینەی حكوومەتدا لە نێوان خۆماندا ١٣٦ ملیۆن و ٥٨٩ هەزار لیرەمان كۆكردەوە. بێگومان ئێمەش لەو بڕە بەشدارییمان كردووە. لەگەڵ ئەوانەی ئەمڕۆ لە كەمپینەكە كۆدەكرێتەوە، هەر بڕە پارەیەك لە ناوەوە و دەرەوەی وڵاتەوە دەخرێتە سەر هەژمارەكانی ئافاد بۆ زیانلێكەوتووانی بوومەلەرزەكان بەكاردەهێندرێت”.

 

حكومەتی هەرێم: لەگەڵ بەغدا گەیشتینە ڕێككەوتن
پێشت حكومەتی هەرێم: لەگەڵ بەغدا گەیشتینە ڕێككەوتن
ئایە مەترسی ڕفاندنی لەسەرە
دواتر ئایە مەترسی ڕفاندنی لەسەرە
ەیوەندیدار