مەرجەكانی فرۆشتنی دۆلار بە عەمرەكاران ڕاگەیەندران



فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر مەرجەكانی فرۆشتنی دۆلاری بە 131 هەزار دینار بە عەمرەكاران ڕاگەیاند.

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕایگەیاند “ئاگاداری بۆ ئەو عەمرەكارانەی لە ڕێگای فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەشتی عەمرە ئەنجام دەدەن، بەپێی بڕیاری بانكی ناوەندی هەر عەمرەكارێك ٣٠٠٠ دۆلاری پێ دەفرۆشرێت بە ١٣٢٠٠٠ دیناری عێراقی”.

مەرجەكانی فرۆشتنی دۆلار بە عەمرەكاران
١-هەبوونی پاسەپۆرت
٢-هەبوونی تیكت
٣-تەواوكردنی بۆردینگ
٤-عەمرەكار پێویستە تەمەنی سەروی ١٨ ساڵ بێت
٥-هەر عەمرەكارێك بۆی هەیە تەنیا یەكجار لە مانگێك دا سوود لەم بڕیارە وەربگرێت.

ئایە مەترسی ڕفاندنی لەسەرە
پێشت ئایە مەترسی ڕفاندنی لەسەرە
جیهان خۆی بۆ جەنگ ئامادە دەكات
دواتر جیهان خۆی بۆ جەنگ ئامادە دەكات
ەیوەندیدار