ئایە مەترسی ڕفاندنی لەسەرە



لەترسی ڕفاندن، ئایە بۆ شوێنێكی ئارام گوازرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی عەفرین بۆ مەبەستی پاراستنی ئایە، لە ئەگەری ڕفاندن، بڕیاریدا بیگوازێتەوە بۆ شوێنێكی ئارام، لە كاتێكدا هەزاران كەس ئامادەییان بۆ لەخۆگرتن و بەخێوكردنی دەربڕیوە.

دوای بڵاوبوونەوەی چیرۆكی ئایە، كە لە ژێر داروپەردووی داڕووخاوی خانووەكەیاندا لەدایكبوو و دەستبەجێ دایكی گیانی لەدەستدا هەزاران كەس لە وڵاتانی جیاجیاوە ئامادەیی خۆیان نیشانداوە ئەركی بەخێوكردنی ئەو منداڵە لەئەستۆبگرن.

لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە كە چەند كەسێك هەوڵیانداوە ئایە بڕفێنن، بەڵام بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی عەفرین لە ڕۆژئاوای كوردستان ئەو دەنگۆیانەی ڕەتكردەوە، دەربڕینی ئەو خواستە زۆرەش بۆ لەخۆگرتنی منداڵە ساواكە وای لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی عەفرین كردووە لە ترسی ئەگەری ڕفاندن منداڵەكە بگوازێتەوە بۆ جێگایەكی تر.

دوای بوومەلەرزەكەی شاری مەڕەشی باكووری كوردستان كە ڕۆژئاوای كوردستانیشی گرتەوە و بە كارەساتی سەدە ناونرا، لە شارۆچكەی جەندرێسی سەر بە عەفرین ژنێكی دووگیان ژانی منداڵبوون دەیگرێت و هەر لەوێدا منداڵەكەی دەبێت، بەڵام دایكەكە كە هێشتا منداڵەكەی بە ناوكەپەتكەوە پێوە پەیوەست بوو گیانی لەدەستدا.

كۆرپەلەكە ڕزگار كرا و گەیەنرایە نەخۆشخانە، دواتر لەلایەن پزیشكێكەوە ناوی ئایەی لێنرا، لەو كاتەوە هەتا ئێستا چەندین كەس خوازیاری خۆیان بۆ لەخۆگرتنی ئایەی كۆرپەلە دەربڕیوە.

 

بنیاتنانەوەی شارەكانی باكووری كوردستان دەستپێدەكات
پێشت بنیاتنانەوەی شارەكانی باكووری كوردستان دەستپێدەكات
مەرجەكانی فرۆشتنی دۆلار بە عەمرەكاران ڕاگەیەندران
دواتر مەرجەكانی فرۆشتنی دۆلار بە عەمرەكاران ڕاگەیەندران
ەیوەندیدار