كەشناسی هەرێم: سەرما كۆتایی دێت



 

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، لە هەفتەی داهاتووەوە كاریگەریی ئەو بارستەهەوا ساردەی ڕووی لە ناوچەكانی هەرێم كردبوو، كۆتايی دێت یان لاواز دەبێت.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/2/2023، پێشبینییەكانی كەشوهەوای هەفتەی داهاتووی بڵاو كردەوە و دەڵێت، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، كاریگەریی ئەو بارستەهەوا ساردەی ڕووی لە ناوچەكەمان كردبوو، كۆتای دێت یان لاواز دەبێت.

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، پلەی گەرما بە چەند پلەیەك بەرز دەبێتەوە، تێكڕای بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بە نزیكەی 5 تا 7 پلەی سیلیزی دەبێت، بە تایبەت بەرزترین پلەی گەرما لە سەنتەری پارێزگاكان بۆ سەرووی 15 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە، ناوچە شاخاوییەكانیش بۆ سەرووی 10 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە، لەم ماوەیەدا ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

زریانی سەدە نیوزلەندای گرتەوە
پێشت زریانی سەدە نیوزلەندای گرتەوە
“ئەمساڵ هەموو ماڵێك نەوت وەرناگرێت”
دواتر “ئەمساڵ هەموو ماڵێك نەوت وەرناگرێت”
پەیوەندیدار