بوومەلەرزەیەك فلیپینی هەژاند



 

بوومەلەرزەیەك بەگوڕی ٦،١ پلە ناوچەی ماسباتای لە فلیپین هەژاند.

ناوەندی ڕووپێویی جیۆلۆجیی ئەمریكا ڕایگەیاند، بوومەلەرزەكە لە قوڵایی ٢٠،١ كیلۆمەتردا ڕوویداوە.

هیچ زیانێكی گیانی و ماددی بەهۆی بوومەلەرزەكە ڕانەگەیەندراوە، هیچ هۆشدارییەكیش بۆ ڕوودانی تسۆنامی نەدراوە.

فلیپین یەكێكە لەو وڵاتانەی زۆرترین جموجۆڵی بوومەلەرزەیی تێدا دەبیندرێت و دەكەوێتە پشتێنەی بوومەلەرزەی زەریای هێمن كە بە “بازنەی ئاگر” دەناسرێت.

لە ئۆكتۆبەری 2022 بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.4 پلەی ڕێختەر شاری دولوریسی شاخاوی لە هەرێمی ئەپرای باكووری فلیپین هەژاند، بەهۆیەوە ژمارەیەك كەس برینداربوون و زیانی بە هێڵەكانی كارەبا و ناوچەكە گەیاند.

لە تەمووزی 2022 بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 7 پلەی ڕێختەر هەرێمی ئەپرای شاخاوی لە باكووری فلیپین هەژاند، بەهۆیەوە 11 كەس گیانیان لەدەستدا و سەدانی دیكەش بریندار بوون.

ڕۆژی چوارشەممە بوومەلەرزەیەك خۆرهەڵاتی لیبیای هەژاند بەگوڕی چوار پلەی ڕێختەر.

هەر ڕۆژی چوارشەممە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.7 پلەی ڕێختەر ناوچەیەكی نزیكی پایتەختی نیوزلەندای هەژاند.

ڕۆژی سێشەممە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.6 ڕۆمانیای هەژاند و لە بولگاریا و سڕبیاش هەستیانپێكرد.

لە دوای بوومەلەرزە كارەساتبارەكانی باكووری كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستان لە هەفتەی ڕابردوودا چاوەكان لەسەر بوومەلەزرەكان زیاتربوون لە سەرانسەری جیهاندا.

“ئەمساڵ هەموو ماڵێك نەوت وەرناگرێت”
پێشت “ئەمساڵ هەموو ماڵێك نەوت وەرناگرێت”
ئەمڕۆ سكرتێری ناتۆ سەردانی توركیا دەكات
دواتر ئەمڕۆ سكرتێری ناتۆ سەردانی توركیا دەكات
ەیوەندیدار