دابەشكردنی نەوتی سپی لە چەند ناوچەیەكی دیكە دەستی پێكرد



وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، قۆناغی دووەمی دابەشكردنی نەوت لە دەورووبەری شارەكان دەستی پێكرد.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دابەشكردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەكان كۆتاییهات و زیاتر لە 64 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر 321 هەزار و 138 خێزان دابەشكرا.

ڕاشیگەیاندووە، دوای بە كۆتاهاتنی ناوچە شاخاوییەكان، هەنگاوی دووەمی دابەشكردنی نەوتی سپی لە ناوچەكانی دەورووبەر دەستیپێكرد.

ئاشكراشی كرد، تا ئێستا نزیكەی 2 ملیۆن لیتر بەسەر زیاتر لە 8 هەزار و 500 خێزاندا دابەشكراوە و پڕۆسەكەش بەردەوامە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەموو ساڵێك لەگەڵ هاتنی وەرزی پاییز و پێش دەسپێكردنی سەرما حكومەتی هەرێم بڕیار دەدات بەرمیلێك نەوت بدات بە هاووڵاتیان، بەڵام ساڵانە تەنها لە ناوچە شاخاوییەكان دابەش دەكرێت و ماوەی چوار ساڵ دەبێت نەوت لە ناو شارەكان بەتەواوی دابەش نەكراوە و ساڵانە چەند مەڵبەندێك لەناو شارەكان نەوت وەردەگرن و ئەمساڵیش، كە مانگێكی ماوە بۆ وەرزی بەهار هێشتا لەناو شارەكان نەوت دابەش نەكراوە.

مپاپێ‌ هەڕەشە لە بایرن میونشن دەكات
پێشت مپاپێ‌ هەڕەشە لە بایرن میونشن دەكات
لە هەرێمی كوردستان داواى ئۆتۆمبێلی كارەبایی دەكرێت
دواتر لە هەرێمی كوردستان داواى ئۆتۆمبێلی كارەبایی دەكرێت
ەیوەندیدار