سەرۆكی هەرێم سەردانی باكووری كوردستان دەكات



 

سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ دەربڕینی هاوخەمی بەهۆی بوومەلەرزەكەی 6ی شوبات، سەردانی توركیا و باكووری كوردستان دەكات.

بەپێی زانیارییەكان، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، 14ی شوبات، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەردانی چەند شارێك لە باكووری كوردستان بكات كە لە بوومەلەرزەكەی رۆژی 6ی شوباتدا زیانی گەورەی گیانی و ماڵییان بەركەوتووە.

بڕیاریشە سەرۆكی هەرێم لەگەڵ تیمەكانی گەڕان و فریاگوزاری هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.

هەر بە پێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی ئەنقەرە دەكات و لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا كۆدەبێتەوە. دواتر دەگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان.

ژمارەی گیانلەدەستدان بە بوومەلەرزە گەیشتە 37 هەزار كەس
پێشت ژمارەی گیانلەدەستدان بە بوومەلەرزە گەیشتە 37 هەزار كەس
تورکیا: سەگی ڕاهێنراو، یاریدەی تیمەکانی فریاگوزاری دەدەن
دواتر تورکیا: سەگی ڕاهێنراو، یاریدەی تیمەکانی فریاگوزاری دەدەن
ەیوەندیدار