تورکیا: سەگی ڕاهێنراو، یاریدەی تیمەکانی فریاگوزاری دەدەن



تیمەکانی فریاگوزاری، سەگی ڕاهێنراو بۆ دۆزینەوەی قوربانیان و رزگارکردنی هاووڵاتیان لەژێر داروپەردووی ڕووخاوی باڵەخانەکان بەکار دەهێنن.

 

لە هەنگاوێکی نوێدا، ٤ سەگی ڕاهێنراو، هۆکار بوون بۆ ڕزگارکردنی ٧٤ کەس لە ژێر ماڵ و باڵەخانە داڕماوەکانی تورکیا، کە بە هۆی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی ئەم دواییە خاپور بوون.

 

ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵو، بڵاویکردووەتەوە، سەگەکان، بە هۆی لێزانی و ڕاهێنراوییان، یاریدەی تیمی گەڕان و فریاگوزاری پۆلیسی تورکیایان دا، بۆ دۆزینەوەی ٧٤ کەس کە لە ژێر داروپەردوودی ٣٩ شوێنی جیاوازدا گیریان خواردبوو.

بەپێی زانیارییەکانی ئانادۆڵو، سەگەڕاهێنراوەکان، ئیسیل، هێرمێس، هاچیکۆ و ماکس لەگەڵ سەگی هاووڵاتیانی دیکە کاریان کردووە بۆ ڕزگارکردنی ژیانی خەڵکانی زیاتر.

 

بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٧پلە باشووری تورکیا و باکووری سووریای گرتەوە، دوای چەند کاتژمێرێک بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی ٧.٦ پلە و سەدان پاش لەزرە، زیانێکی زۆری گیانی و ماڵی بە هەردوو وڵات گەیاند.

لای خۆیەوە سەرۆککۆماری تورکیا بەهۆی کاریگەری و لەڕادەبەدەری وێرانی ناوچە کارەساتبارەکان، باری نائاسایی بۆ ماوەی ٣ مانگ، لە ئەدەنە، ئادی یامان، دیاربەکر، غازی عەنتاب، هاتای، قەهرامانمارش، کیلیس، مەلاتیا، عوسمانییە، و سانلیورفا، ڕاگەیاند.

سەرۆكی هەرێم سەردانی باكووری كوردستان دەكات
پێشت سەرۆكی هەرێم سەردانی باكووری كوردستان دەكات
بە تۆمەتی دزیكردن چوار كەس دەستگیركران
دواتر بە تۆمەتی دزیكردن چوار كەس دەستگیركران
ەیوەندیدار