بە تۆمەتی دزیكردن چوار كەس دەستگیركران



 

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەهەڵمەتێكی‌ مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوان چوار تۆمەتبار بەتۆمەتی‌ دزیكردن‌و ساختەكاری‌‌و هەڵگرتنی‌ چەكی‌ بێ مۆڵەت دەستگیركران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەلایەن مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوانەوە تۆمەتبار (ش، ن، ح) دەستگیركرا كە لەنوسینگەی‌ نەهێشتنی‌ تاوانی‌ ساختەكاریی ‌و هەریەك لەبنكەكانی پۆلیسی‌ سەراو ئازادی ‌‌و بەختیاری‌ بڕیاری‌ دەستگیركردنی‌ هەبووە و لەلایەن دادگاوە داواكراو بووە.

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، لەلایەكی‌ دیكەوە و لەلایەن نوسینگەی‌ نەهێشتنی‌ تاوانی‌ ناوبازاڕ تۆمەتبار (ح، ق، و) دەستگیركرا كە سێ بڕیاری‌ دەستگیركردنی‌ هەبووە بەتۆمەتی‌ ئەنجامدانی‌ تاوانی‌ دزیكردن كە بڕی‌ 22 ملیۆن دیناری‌ دزیوە.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، هەروەها لەمیانەی‌ هەڵمەتێكی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوان ‌و نوسینگەی‌ نەهێشتنی‌ تاوانی‌ ناوبازاڕو نوسینگەی‌ نەهێشتنی‌ تاوانی‌ ڕزگاری‌ بۆ ناو بازاڕو شوێنە گشتییەكان توانرا دوو تۆمەتبار بەناوەكانی‌ (م، ك، ج – ش، ف، ح) دەستگیربكرێن بەتۆمەتی‌ هەڵگرتنی‌ چەكی‌ بێ مۆڵەت، هەر لەهەڵمەتەكەدا دەستگیرا بەسەر ژمارەیەكی‌ زۆر چەقۆو ئامێری‌ بڕەڕدا.

باس لە ئەوەش كراوە، لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون ‌و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە.

 

تورکیا: سەگی ڕاهێنراو، یاریدەی تیمەکانی فریاگوزاری دەدەن
پێشت تورکیا: سەگی ڕاهێنراو، یاریدەی تیمەکانی فریاگوزاری دەدەن
لە هاتای قەیرانی “تەرم” ناشتن سەریهەڵدا
دواتر لە هاتای قەیرانی “تەرم” ناشتن سەریهەڵدا
ەیوەندیدار