دانا عەبدولكەریم لە ئیماراتەوە: ئەم كۆڕبەندە بۆ حكومەتە سەركەوتووەكانە



وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە لوتكەی جیهانی حكومەتەكان لە دوبەی دەیانەوێت سوود لە ئەزموونی وڵاتە پێشكەوتووەكان وەربگرن، كۆڕبەندەكەش بۆ ئەو حكومەتانەیە كە سەركەوتوو بوون لە بنیاتنان و گەشەسەندنی وڵاتەكانیان.

ئەمڕۆ دووشەممە، دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، لە ‌لوتكەی جیهانی حكومەتەكانی لە ‌ئیمارات بە میدیاكانی نزیك لە پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگەیاندووە:”ئەم كۆربەندە ناوی كۆربەندی لوتكەی جیهانی حكومەتەكانی‌، ئەو حكومەتانەی سەركەوتوو بووینە لە بنیاتنان و گەشەسەندنی وڵاتەكانیان، لێرە زانیارییەكان ئاڵوگۆڕ دەكەین، بۆ ئەوەی لە ئەزموونی یەكترەوە فێربین، شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بۆ ئەوە لێرەیە”.

بە وتەی دانا عەبدولكەریم:”ئێمە وەكو حكومەتی هەرێمی كوردستان سوود لە ئەزموونی ئەو وڵاتانە وەردەگرین، كە لە چەند ساڵی رابردوودا گەشەسەندیان بەخۆیەوە بینووە‌، له ‌بواری باش كردنی ئابووری، پێشكە‌وتنە پیشەسازی و پلان سازییەكانیان”.

وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێیوایە: “ئەم دیدارانە سوودی هەیە بۆ ئێمە، چونكە ئەمە دەبێتە باشتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتان، بۆیە دە‌بێت له ‌بوارەكانی ئابووری رەنگ بداتەوە، هەروەها له ‌بواری دیپلۆماسی نێوان هەردوولا بەشێوەیەكی گشتی باس لەو ئاڵنگارییانە كراوە كە له ‌ناوچەكە هەیە، هەرێمی كوردستانیش بەشێكە لەو ئاڵنگاریانە”.

وەزیری ئاوەدانكردنەوە، دەڵێت: “دەمانەوێت سوود لەو ئەزموونە سەركەوتووانە‌ وەربگرین و لە هەرێمی كوردستان جێبەجێی بكەین و پەیوەندییە ئابووری دیپلۆماسیەكان ببەینە ئاستێكی بەرزتر، تاوەكو خەڵكی كوردستان سوودمەندبن”.

بە بۆچوونی دانا عەبدولكەریم: “بۆئەوەی ژیانێكی باشترت هەبێت، دەبێت ئابوورییەكی باشت هەبێت و بیخەیتە خزمەتی خەڵكەوە، بەڵام بەداخەوە بڕینی بەشە بودجەی حكومەتی هەرێم و شەڕی داعش و كێشە سیاسییە ناوخۆییەكان، كاریگەری هەبووە‌لە سەر خەڵك”.
وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆتایی قسەكانیدا وتی:”ئەوەی پەیوەندیدار بێت به ‌وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە ئێمە جیاوازی ناكەین لەنێوان شارەكان، كاتێك كە پرۆژەكان دادەڕێژین بەپێی پێداویستی و ژمارەی دانیشتوان لە هەر پارێزگایەك دامانناوە”.

بانكی ناوەندی 115 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
پێشت بانكی ناوەندی 115 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
بەوێنە؛ بەهۆی غازی سۆپاوە ژن و پیاوێك گیانیان لەدەستدا
دواتر بەوێنە؛ بەهۆی غازی سۆپاوە ژن و پیاوێك گیانیان لەدەستدا
ەیوەندیدار