بانكی ناوەندی 115 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە



بانكی ناوەندی عیراق زیاتر لە 115 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە كە بە بڕێكی كەمتر بەراورد بە ڕۆژی پێشوو دادەنرێت، لە هەمان كاتدا نرخی دراوەكە لە بازاڕەكانی ناوخۆدا، تائێستا بەشێوەی چاوەڕوانكراو دانەبەزیوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 115 ملیۆن و 403 هەزار و 294 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی كەمتری فرۆشتنی ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژی پێشوو.

بانكی ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 62 ملیۆن و 800 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 52 ملیۆن و 603 هەزار و 294 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا18 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و 180 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1310 دینار فرۆشراوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو‌ شەممە، نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بە 150 دۆلار و 250 دینار مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا حكومەت و بانكی ناوەندی جەخت لەسەر دابەزینی نرخی دراوە ئەمریكاییەكە دەكەنەوە لەبەرامبەر دیناری عیراقی بۆ 1310 دینار بۆ دۆلارێك.

مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆكی ئیمارات كۆدەبێتەوە
پێشت مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆكی ئیمارات كۆدەبێتەوە
دانا عەبدولكەریم لە ئیماراتەوە: ئەم كۆڕبەندە بۆ حكومەتە سەركەوتووەكانە
دواتر دانا عەبدولكەریم لە ئیماراتەوە: ئەم كۆڕبەندە بۆ حكومەتە سەركەوتووەكانە
ەیوەندیدار