بەوێنە؛ بەهۆی غازی سۆپاوە ژن و پیاوێك گیانیان لەدەستدا



بەهۆی غازی سۆپاوە دوو هاوسەر لە شارەدێیەكی سەر بە ئیدارەی سۆران گیانیان لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بڵاویكردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە لە گەڕەکی بنگردی شارەدێی قەسرێ‌ بەهۆی غازی سۆپاوە دوو هاوسەر گیانیان لەدەستداوە و تەرمەكانیان گوازراونەتەوە بۆ پزیشكی دادوەری.

ڕاشیگەیاندووە، پۆلیسی قەسرێ لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە شەوی ڕابردوو لە کۆمەڵگەی شاوێس لە هەولێر بەهۆی سۆپاوە ئاگر لە ماڵێك کەوتەوە و بەهۆیەوە کچێکی تەمەن 6 ساڵان بەناوی “بەهرە کەیفی کانی بەردی” گیانی لەدەستدا.

دانا عەبدولكەریم لە ئیماراتەوە: ئەم كۆڕبەندە بۆ حكومەتە سەركەوتووەكانە
پێشت دانا عەبدولكەریم لە ئیماراتەوە: ئەم كۆڕبەندە بۆ حكومەتە سەركەوتووەكانە
سەرۆكی چیچان :زیلینسكی دەخەمە شوێنی ڕاستەقینەی خۆی
دواتر سەرۆكی چیچان :زیلینسكی دەخەمە شوێنی ڕاستەقینەی خۆی
ەیوەندیدار