بەشێک لە دانیشتوانی دەربەندیخان بێ کارەبا دەبن



بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، بە هۆی بچڕانی هێڵی ۳۳ کی ڤی شەبەکەی دەربەندیخان بەشێک لە دەربەندیخان کارەبای نییە و ئێستا لە هەوڵی چاککردنەوەیدان.

بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای دەربەندیخان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:”لە ئێستادا بە هۆی لۆدێکی زۆر و بەکارهێنانی ئامێرەکارەباییەکانی گەرمکەرەوە بوو بە هۆی بچڕانی هێڵی ۳۳ کی ڤی شەبەکەی دەربەندیخان بەشێک لە دەربەندیخان کارەبای نییە.

دەشڵێت:” لە ئێستادا بە چاودێری قائیمقامی قەزای دەربەندیخان و بەسەرپەرشتی بەرێوەبەری کارەبای دەربەندیخان هەردوو هۆبەی چاکسازی کارەبا لە شوێنی کاردان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە بۆ ئەوەی بتوانن هەرچی زووە چاکبکرێتەوەو کارەبا بگەڕێتەوە”.

نەخۆشخانەی بەخشین بۆچی داخرا؟
پێشت نەخۆشخانەی بەخشین بۆچی داخرا؟
بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە هەوڵەكانمان بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەكان بەردەوام دەبین
دواتر بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە هەوڵەكانمان بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەكان بەردەوام دەبین
ەیوەندیدار