بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە هەوڵەكانمان بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەكان بەردەوام دەبین


سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، هەماهەنگی و هاریكارییەكان لە نێوان هەرێم و بەغدا لەماوەی رابردوودا ئەنجامی ئەرێنی و دڵخۆشكەری هەبووە، بۆیە دەبێت لە داهاتووشدا بەهەمان رۆحییەتەوە لە هەوڵەكانمان بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەكان بەردەوامبین.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەکەی، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان لەگەڵ حەمید شەتری، سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراق کۆبووەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی ئەمنی و هەماهەنگییە سەربازی و هەواڵگرییەكانی نێوان دەزگا ئەمنییەكانی هەرێم و عیراق گفتوگۆیان لەبارەوەكرا.

هەروەها لە دیدارەكەدا جەخت لە گەشەسەندن و پەرەپێدانی پەیوەندییە سەربازی، هەواڵگری و ئەمنییەكان كرایەوە وەك فاكتەرێكی سەرەكی پاراستنی سەقامگیری و دوورخستنەوەی هەر مەترسییەك كە ژیان و ئارامیی هاوڵاتیان بخاتە مەترسییەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، بافڵ جەلال تاڵەبانی بەگرنگییەوە ئاماژەی بە كردە سەربازی و هەواڵگرییە هاوبەشەكانی نێوان دەزگاكانی هەرێم و بەغدا كرد و وتی، هەماهەنگی و هاریكارییەكان لەماوەی رابردوودا ئەنجامی ئەرێنی و دڵخۆشكەری هەبووە، بۆیە دەبێت لە داهاتووشدا بەهەمان رۆحییەتەوە لە هەوڵەكانمان بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەكان بەردەوامبین.

بەشێک لە دانیشتوانی دەربەندیخان بێ کارەبا دەبن
پێشت بەشێک لە دانیشتوانی دەربەندیخان بێ کارەبا دەبن
سودانی بۆ دابەشكردنی زەوی و دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بڕیاریدا
دواتر سودانی بۆ دابەشكردنی زەوی و دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بڕیاریدا
پەیوەندیدار