نەخۆشخانەی بەخشین بۆچی داخرا؟



بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی بەخشین روونکردنەوەیەکی لەسەر داخستنی نەخۆشخانەکە بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ ١٢-٢-٢٠٢٣ لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت و تەندروستی سلێمانی بە پاساوی نوێنەکردنەوەی مۆڵەت بڕیاری داخستنی نەخۆشخانەکەمانیاندا.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، ئەو داخستنە لە کاتێکدایە نەخۆشخانەی بەخشین دەستی بە ڕێکارەکانی نوێکردنەوەی مۆڵەت کردوە، بەڵام بەهۆی پشوەکانی ئەم دواییەو گۆڕانکاری لەڕێنماییەکانی نوێکردنەوەی مۆڵەت، مامەڵەکان تەواو نەبوون.

نەخۆشخانەکە دەشڵێت:” لە ئێستادا لە هەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکەداین و لە داهاتودا ئەگەر پێویستی کرد رونکردنەوەی زیاترمان دەبێت”.

سعودیە و قەتەر لەهاوكاریكردنی توركیادا پێشەنگن
پێشت سعودیە و قەتەر لەهاوكاریكردنی توركیادا پێشەنگن
بەشێک لە دانیشتوانی دەربەندیخان بێ کارەبا دەبن
دواتر بەشێک لە دانیشتوانی دەربەندیخان بێ کارەبا دەبن
ەیوەندیدار