سودانی بۆ دابەشكردنی زەوی و دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بڕیاریدا



سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، كە هەنگاوەكانی دابەشكردنی زەوی بەسەر كەمدەرامەتان لەقۆناغی كۆتاییدایە و جەختیشدەكاتەوە، كەرتی تایبەت هان بدرێت بۆ دروست كردنی یەكەی نیشتەجێبوون.

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كردووە تایبەت بە چارەسەری كێشەی نیشتەجێبوون و كێشەی قەرەباڵغی شەقامەكان بەتایبەت بەغدای پایتەخت.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، سەرۆك وەزیران ڕایگەیاندوە، پێویستە هانی كەرتی تایبەت بدرێت بۆ دروستكردنی كۆمەڵگەی نیشتەجێبوون بۆ ئەوانەی داهاتیان سنووردارە.

ڕاشیگەیاندووە، هەنگاوەكانی دابەشكردنی زەوی بەسەر كەمدەرامەتان لەقۆناغی كۆتاییدایە و دەبێت بەزووترین كات دەستپێبكات

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، لە كۆبوونەوەكەدا، كە وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێ‌ كردن و سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان ئامادەی بووە گفتوگۆ كراوە لەسەر میکانیزمی ڕاکێشانی وەبەرهێنەران و بەشداری کەرتی تایبەت لە دروستکردنی شارە نوێیەکان و دابینکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون شایستە بە هاووڵاتی عێراقی.

بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە هەوڵەكانمان بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەكان بەردەوام دەبین
پێشت بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە هەوڵەكانمان بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەكان بەردەوام دەبین
ڕێككەوتنەكەی عێراق و ئەمریكا لەسەر دۆلار چی سوودێك بە هاووڵاتیان دەگەیەنێت؟
دواتر ڕێككەوتنەكەی عێراق و ئەمریكا لەسەر دۆلار چی سوودێك بە هاووڵاتیان دەگەیەنێت؟
ەیوەندیدار