پەروەردەی پێنجوێن پشووی ڕاگەیاند



بەهۆی سەرماو بارینی بەفرێكی زۆرەوە، پەروەردی پێنجوێن پشووی ڕاگەیاند و دەڵێت، پشووەكە تەنها بۆ ئەمڕۆ یەكشەممەیە.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن بڵاویكردەوە، پاش ڕاوێژ لەگەڵ قائیمقامی قەزای پێنجوێن ، بەهۆی بارینی بەفرەوە لە سنوری قەزای پێنجوێن و دەوروبەری و دروستكردنی ئاستەنگی هاتووچۆ، بڕیارماندا بە ڕاگرتنی دەوامی سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن و باخچەكانی منداڵان لە قۆناغی (1بۆ12).

باس لە ئەوەش كراوە، پشووەكە تەنها بۆ ئەمڕۆ یەك شەممەیە.

قەزای پێنجوێن، ناوچەیەكی ساردە و ساڵانە لە وەرزی سەرمادا بەفرێكی زۆر دەبارێت و بەو هۆیەوە ئاستەنگی هاتووچۆ دروستدەبێت.

 

زۆرتر لە پێنج ملیۆن كەس لە ڕۆژئاوای كوردستان و سووریا بێ ماڵن
پێشت زۆرتر لە پێنج ملیۆن كەس لە ڕۆژئاوای كوردستان و سووریا بێ ماڵن
سێ كاسبكار لە كامیاران و سەردەشت كوژران
دواتر سێ كاسبكار لە كامیاران و سەردەشت كوژران
ەیوەندیدار