سێ كاسبكار لە كامیاران و سەردەشت كوژران



 

دوو كاسبكاری خەڵكی شاری كامێران بە ناوەكانی پاكزاد محەممەدی و شێرزاد ئەحمەدی، بەهۆی ڕاوەدوونان و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حكوومییەكان گیانیان لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ دوو كاسبكاری خەڵكی شاری كامێران بە ناوەكانی پاكزاد محەممەدی، تەمەن 34 ساڵ و شێرزاد ئەحمەدی، تەمەن 37ساڵ، كە لە جادەی خۆڕەم‌ئاوا و لە ئۆتۆمۆبیلێكدا بوون، پاش ڕاوەدوونانیان لەلایەن هێزە حكوومییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، تەقەیان لێ كراوە و دواتر كۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەكەیان لەدەست داوە، بەم هۆیەشەوە ئۆتۆمبێلەكەیان چووەتە ژێر بارهەڵگرێكی گەورە و ئەو دوو كەسە گیانیان لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، هێزە حكوومییەكان “بە گومانی ئەگەری گواستنەوەی كەلوپەلی قاچاخ” تەقەی ڕاستەوخۆیان لە ئۆتۆمۆبیلی ئەو دوو هاووڵاتییە كردووە.

ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاند: “پاش ئەو ڕووداوە، سەرجەم كەلوپەل و كەرەستەی تاكەكەسیی ئەو دوو هاووڵاتییە كە خەڵكی گوندی پشتە بوون بەتایبەت مۆبایلەكانیان لەلایەن هێزە حكوومییەكانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە”.

لەلایەكی دیكەوە كۆڵبەرێكی خەڵكی ڕەبەت سەر بە شاری سەردەشت بە ناوی حوسێن محەممەدی لە كاتی كۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی سوپای پاسداران كوژرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزە چەكدارەكانی ئێران لە سنووری سەردەشت تەقەیان لە كاروانێكی كۆڵبەران كردووە و بە هۆیەوە كۆڵبەرێك بە نای حوسێن محەمەدی، خێزاندار و باوكی دوو منداڵ كوژراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئەو كۆڵبەرە لە كاتی پەڕینەوە لە سنوری “نۆكان” كراوەتە ئامانج و تەقەی لێ كراوە.

پەروەردەی پێنجوێن پشووی ڕاگەیاند
پێشت پەروەردەی پێنجوێن پشووی ڕاگەیاند
لەسەر دزی و تاڵانی چەندین كەس دەستگیركران
دواتر لەسەر دزی و تاڵانی چەندین كەس دەستگیركران
ەیوەندیدار