خۆپیشاندان بۆ كارەبا و خزمەتگوزارییەكان دەستپێدەكاتەوە



دوابەدوای خۆپیشاندانە فراوانەكانی هەردوو شارۆچكەی پێنجوێن و دەربەندیخان و هەڵدانی خێمە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، بۆ داواكردنی خزمەتگوزارییەكان و پێدانی كارەبای بەردەوام خۆپیشاندان لە شارۆچكەی چەمچەەماڵیش دەستپێدەكات.

شارۆچكەی چەمچەماڵ، كە بە “پایتەختی شەهیدان” ناسراوە، سەر بە پارێزگای سلێمانییە و بەهۆی بوونی كێڵگەی غازی كۆرمۆر و چەندین بریی نەوت لە سنوورەكەیدا، كارەبای زۆربەی هەرێمی كوردستان دابین دەكات، بەڵام خەڵكەكەی بەدەست بێ‌ كارەبایی و بێ‌ ئاوی و نەبوونی خزمەتگوزارییەكانەوە دەناڵێنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن گرووپی سەرپەرشتیاری خۆپیشاندانەكانی چەمچەماڵەوە بڵاوكراوەتەوە، “سبەینێ‌ یەك شەممە 12ی شوباتی 2023 خۆپیشاندان و ناڕەزایی فراوان لە سنووری شارۆچكەكە دەستپێدەكات و دەیان كەسایەتی دیار و بەناوبانگی شارۆچكەكە بەشدار دەبن”.

وەك لە بەیاننامەكەدا هاتووە، “گرووپی سەرپەرشتیاری خۆپیشاندانەكە پێكهاتوون لە 10 كەس و بڕیاریان داوە شەو و ڕۆژ لە خۆپیشاندان بەردەوام بن و خێمە لەبەردەم قائیمقامیەت هەڵبدەن تاوەكو بەدەستهێنانی ماف و داواكارییەكانیان كۆڵنەدەن”.

سەبارەت بە داواكارییەكانیان ئاماژەیان بەوەشكردووە، “داواكاری سەرەكیمان بریتیە لە پێجدانی كارەبای بەردەوام و لادانی بەرپرسانی باڵای شارۆچكەكە و پێدانی پارەی پتڕۆ دۆلار و قیرتاو كردنی گەڕەكی 48ەكان و دابین كردنی خزمەتگوزارییەكانی دیكە”.

بەفر و باران بەردەوام دەبێت
پێشت بەفر و باران بەردەوام دەبێت
قوربانیانی بومەلەرزەكە بۆ زیاتر لە 23 هەزار كەس بەرزبۆوە
دواتر قوربانیانی بومەلەرزەكە بۆ زیاتر لە 23 هەزار كەس بەرزبۆوە
ەیوەندیدار