قوربانیانی بومەلەرزەكە بۆ زیاتر لە 23 هەزار كەس بەرزبۆوە



ئەنجامی گیان لەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەكەی توركیا و سوریا بۆ زیاتر لە 23 هەزار كەس بەرزدەبێتەوە، پرۆسەكانی گەڕانیش بەشوێن ڕزگاربواندا بەردەوامن، هەرچەندە تا دێت هیوای دۆزینەوەی زیاتريان لە كەمبوونەوەدایە.

بەپێی ئامارێكی وەزارەتی تەندروستی توركیا، تا ئێوارەی دوێنێ‌ هەینی ژماری گیان لەدەستدان نزیكەی 20213 بووە، زیاتر لە 80 هەزار كەسیش بریندارن.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لە شاری ئەدیامانی باشووری وڵاتەكەیەوە، داوای فریاگوزاریی جیهانی كرد بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیان لێكەوتووەكان.

سەبارەت بە سوریاش، تیمەكانی فریاكەوتن ڕەخنەیان لە كەمی یارمەتییەكان گرت لە چەند ناوچەیەكی دیاریكراو لە وڵاتەكەدا كە ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەكەوە بۆ 3384 هەزار كەس بەرزبۆتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان، نزیكەی 5 ملیۆن كەس بەهۆی بومەلەرزەكەوە بێ‌ شوێن و جێگە بوون.

 

 

خۆپیشاندان بۆ كارەبا و خزمەتگوزارییەكان دەستپێدەكاتەوە
پێشت خۆپیشاندان بۆ كارەبا و خزمەتگوزارییەكان دەستپێدەكاتەوە
سەرۆککۆماری عێراق: پێویستە لە تێپەڕاندنی بودجە پەلەبکرێت
دواتر سەرۆککۆماری عێراق: پێویستە لە تێپەڕاندنی بودجە پەلەبکرێت
ەیوەندیدار