ڕياڵ مەدرید و هیلال یاریی كۆتایی مۆندیال دەكەن


پاش ئەوەی دوێنێ‌ چوار شەممە ڕیاڵ مەدرید بە ئەنجامی (4-1) لە یانەی ئەهلی میسری بردەوە، سەركەوت بۆ یاریی كۆتایی مۆندیالی یانەكان.


رٍیاڵ مەدریدی ئیسپانی و ئەهلی میسری لە نیوەی كۆتایی جامی جیهانی یانەكان لە یاریگای مەولای عەبدوڵڵا لە شاری ڕەباتی مەغریب ڕووبەڕووی یەك بوونەوە.

گۆڵەكانی ڕیاڵ مەدرید لەلایەن ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە خولەكی 42 ، و فیدی ڤاڵێردی لە خولەكی 47 ، و رۆدریگۆ جویس لە خولەكی 92 تۆماركران، تاكە گۆڵەكەی ئەهلیش لەلایەن عەلی مەعلول بە پەناڵتی لە خولەكی 65ی یارییەكەدا تۆماركرا.

بەو سەركەوتنە مێرنگێ‌ بۆ یاریی كۆتایی جامی یانەكان سەركەوت كە لە شەممەی داهاتوودا لە گەڵ هیلالی سعودی یاریی دەكات، یانەی ئەهلیش بۆ دەستەبەركردنی پلەی سێیەم لەگەڵ فلامینگۆی بەڕازیلی یاریی دەكات.

 

 

سعودیە 10 هەزار حاجی بۆ پشكی عیراق زیاد دەكات
پێشت سعودیە 10 هەزار حاجی بۆ پشكی عیراق زیاد دەكات
حكومەتی ئیمارات حەمدییە جافی ڕادەستی عێراق كردەوە
دواتر حكومەتی ئیمارات حەمدییە جافی ڕادەستی عێراق كردەوە
پەیوەندیدار