سعودیە 10 هەزار حاجی بۆ پشكی عیراق زیاد دەكات



سعودیە 10 هەزار حاجی بۆ پشكی حاجیانی عیراق لە وەرزی داهاتووی حەجدا زیاد دەكات.


بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن سەرۆكایەتی كۆماری عیراقەوە بڵاوكرایەوە”سەرۆك عەبدوللـەتیف جەمال ڕەشید لە كۆشكی بەغدا پێشوازی لە تۆفیق ڕەبیعە وەزیری حەج و عومرەی سعودیە و شاندی یاوەری كرد”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”سەرۆك كۆمار ستایشی پەیوەندی پتەوی نێوان هەردوو وڵات كرد و جەختی لەسەر پێویستی پەرەپێدان و هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات كردەوە لە بواری وەبەرهێنان، بەشێوەیەك ببێتە مایەی هێنانەدی بەرژەوەندی هەردوو گەلی برا”.

عەبدوللـەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆماری عیراق، جەختی لەسەر خواستی زیادكردنی پشكی حاجیانی عیراق كردەوە، بەجۆرێك لەگەڵ ژمارەی دانیشتوانی عیراقدا بگونجێت.

لای خۆیەوە، وەزیری حەج و عومرەی سعودیە، تەئكیدی لەسەر بەدەنگەوەهاتنی داواكارییەكەی سەرۆك كۆماری عیراق كردەوە بە “زیادكردنی نزیكەی 10 هەزار كورسی بۆ پشكی عیراق”، هەموو ئەمانە لە ڕاگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتی كۆماری عیراقدا ئاماژەیان پێكراوە.

قوباد تاڵەبانی: ماددەی ١٤٠ بۆ گێڕانەوەی مافە و نابێت تێکەڵ بە ململانێی سیاسی بکرێت
پێشت قوباد تاڵەبانی: ماددەی ١٤٠ بۆ گێڕانەوەی مافە و نابێت تێکەڵ بە ململانێی سیاسی بکرێت
ڕياڵ مەدرید و هیلال یاریی كۆتایی مۆندیال دەكەن
دواتر ڕياڵ مەدرید و هیلال یاریی كۆتایی مۆندیال دەكەن
ەیوەندیدار