حكومەتی ئیمارات حەمدییە جافی ڕادەستی عێراق كردەوە



دوای ئەوەی بە تۆمەتی بەهەدەردانی نزیكەی40 ملیۆن دۆلار بەڕێوەبەری بانكی بازرگانی عێراق هەڵهات و لە وڵاتی ئیمارات نیشتەجێ بوو ، حكومەتی ئەو وڵاتە حەمدییە جافی رادەستی عێراق كردەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 9ى 2ى 2023 محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بە سەردانێك گەیشتە وڵاتی ئیمارات و ئامانج لە سەردانەكەی لەچوارچێوەی ئەو هەوڵانەی حكومەتەكە دێت بۆ دژایەتیكردنی گەندەڵی و بە قاچاخ بردنی پارەی عێراق دەستیپێكردووە.

بمیدیاكان بڵاویانكردەوە، حكومەتی ئیمارات حەمدییە جافی رادەستی عێراق كردەوە، كە ناوبراو تۆمەتبارە بەبەهدەردانی 40 ملیۆن دۆلار كاتێك بەڕێوەبەری بانكی بازرگانی عێراق بووە.

ڕياڵ مەدرید و هیلال یاریی كۆتایی مۆندیال دەكەن
پێشت ڕياڵ مەدرید و هیلال یاریی كۆتایی مۆندیال دەكەن
بانكی ناوەندی 76 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە
دواتر بانكی ناوەندی 76 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە
ەیوەندیدار