سودانی: ڕۆژانە 17 كاتژمێر كاردەكەم



محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت كە ڕۆژانە نزیكەی 17 كاتژمێر كاردەكات و جیاوازیش ناكات لەنێوان ڕۆژەكاندا، خۆشی بە زۆر بێزاركەر لە كاركردندا وەسف دەكات، بەو پێیەی ئەوانەی لەدەوروبەریین ماندوودەبن.


سودانی بە ڕۆژنامەی (الشرق الاوسط”ى سعودی ڕاگەیاندووە:”لەو پۆستەدابیت و لەم ڕەوشەدا، پرسیار و ڕاوەستانت لەبەردەم یەزدان درێژەدەكێشێت، ئەو پرسیارانەی لە تۆ دەكرێت جیاوازە لەوەی لە هاووڵاتییەكی ئاسایی دەكرێت، چونكە تۆ بەرپرسیت لەبەردەم بڕیاری ئەمنی و ئابووری و گوزەران و كۆمەڵایەتی”.

سودانی دەڵێت:”بەرپرسیارێتییەكە گەورەیە و زۆر بە تەنگی كارەكەكانمەوەم و ڕۆژانە نزیكەی 17 كاتژمێر كاردەكەم و جیاوازی ناكەم لەنێوان ڕۆژەكاندا و نازانم ئەمڕۆ هەینییە یان پێنج شەممە یان شەممە، بە حوكمی خشتەی بەردەوام، تەنانەت ئەوانەشم ماندوو كردووە كە لە چواردەورمن، بە تایبەتیش لەكاركرندا زۆر بێزاركەرم”.

 

شەپۆلێكی تری بەفر و باران ڕوو لە هەرێم دەكات
پێشت شەپۆلێكی تری بەفر و باران ڕوو لە هەرێم دەكات
هاوكاری ئەو ژنە دەكرێت كە مووچەكەی بە زیانلێكەوتووانی بوومەلەرزە بەخشی
دواتر هاوكاری ئەو ژنە دەكرێت كە مووچەكەی بە زیانلێكەوتووانی بوومەلەرزە بەخشی
ەیوەندیدار