شەپۆلێكی تری بەفر و باران ڕوو لە هەرێم دەكات


شارەزایەكی كەشناسی پێشبینی دەكات، شەپۆلێكی تری بەفر و باران ڕوو لە هەرێم كوردستان بكات و پلەكانی گەرماش بۆ ژێر پلەی سفری سیلیزی داببەزن.

ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی ڕایگەیاندووە” سبەینێ ئاسمانی هەرێم بە زۆری دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵەهەور، پلەكانی گەرما لەكاتەكانی رۆژدا بە رێژەی دوو تا سێ پلە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە، بەڵام لەكاتەكانی بەرەبەیان و شەودا لە زۆربەی ناوچەكاندا بۆ سفر و ژێر سفری سیلیزی نزمدەبنەوە كە لە ناوچە شاخاویەكاندا هەشت تا 13 پلە لەژێر سفرەوە دەبێت”.

بە وتەی ئەو كەشناسە:”ئاماژەی بەوەشكردووە، ھەر لەكاتەكانی سبەینێ ئێوارەوە بایەكی وشك و سارد لە ناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاوییەكانی رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر چالاكدەبێت بە خێرایی 15 تا 35 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا لە ئاراستەی باكوری رۆژھەڵاتەوە و تا بەرەبەیانی رۆژی یەكشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت و لە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو شەپۆلێكی كورتخایەنی بەفر و باران بەشێكی ناوچەكان دەگرێتەوە.”.

بە وتەی ئاراس جەبار:” سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی شەپۆلەكانی باران و بەفربارین لە كۆتایی ھەفتەی ئایندە و لە 16ی ئەم مانگەوە ئەگەر جێگیر ببێت، ئەوا جارێكی دیكە كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆ جەمسەرییەكان بەسەر دەریای ناوەراستەوە بۆسەر ھەرێمی كوردستان و ناوچەكە چالاكدەبێتەوە، كە بارستە ھەوایەكی سارد و بۆ ماوەیەك بەفر و بارانی لەگەڵدا دەبێت”.

بانكی ناوەندی 76 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە
پێشت بانكی ناوەندی 76 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە
سودانی: ڕۆژانە 17 كاتژمێر كاردەكەم
دواتر سودانی: ڕۆژانە 17 كاتژمێر كاردەكەم
پەیوەندیدار