هاوكاری ئەو ژنە دەكرێت كە مووچەكەی بە زیانلێكەوتووانی بوومەلەرزە بەخشی



مووچەی ساڵێكی ئەو ژنەی هاوكاری پێشكەشی زیان لێكەوتووانی بوومەلەرزە كرد لە باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان دابین كرا، گەشتێكی عەمرەشی پێدەبەخشرێت.

عومەر جەبار، سەرۆكی كۆمەڵەی كورتەباڵاكانی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، سەرمایەدار مەریوانی حاجی جەمال بۆماوەی یەك ساڵ مووچەیەك بۆ (خورشیدە حسێن) ئەو ژنەی كە هاوكاری زیانلێكەوتووانی بوومەلەرزەی كرد، دابین دەكات بەبڕی دووسەدوپەنجا هەزار دینار.

وتیشی، ڕێكخراوی ڕێباز فاوەندەیشنیش گەشتێكی عومرە بۆ خاتوو (خورشیدە حسێن)ئەنجام دەدات.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد، (خورشیدە حسێن) ئەندامی كۆمەڵەی كورتەباڵاكانەو هاوكاری گەیاندووەتە كەمپینی “هاوخەمتانین” ، بۆیە سوپاسی هەڵوێستی دەكەین ، مەدالیای شەرەف وچەپكە گوڵی كۆمەڵەكەمان پێشكەشكرد، خەڵاتی ڕێزلێنانی كۆمەڵەكەمان بەخشی بە وێنەگر تاهیرغوڵامی كەوێنەكەی لەشۆسیاڵ میدیا بڵاوكردەوە.

خورشیدە حسێن، ژنێكی بەتەمەنە كە خاوەن پێداویستی تایبەتە و نیشتەجێی شارۆچكەی بەردەقارەمانی سەر ناحیەی بازیانە، مووچەی مانگێكی ‌و بەشێك لەخۆراك ‌و پێداویستیەكانی ماڵەكەی بەخشییە كەمپەینی كۆكردنەوەی ھاوكاریەكان بۆ زیانلێكەوتوانی بومەلەرزەكەی باكورو ڕۆژئاوای كوردستان، لەگەڵ ئەو كارەیدا وێنەكەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تەنی و دەنگیدایەوە.

 

No description available.

سودانی: ڕۆژانە 17 كاتژمێر كاردەكەم
پێشت سودانی: ڕۆژانە 17 كاتژمێر كاردەكەم
بوومەلەرزە مرۆڤكردەكان لە سرووشتییەكان بەهێزترن
دواتر بوومەلەرزە مرۆڤكردەكان لە سرووشتییەكان بەهێزترن
ەیوەندیدار