عیراق دەبێتە دەوڵەتێكی غازی



حكومەتی عیراق بەسەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی، كار دەكات لەپێناو جێبەجێكردنی كارنامە حكومییەكەی و دەیەوێت عیراق بكاتە “دەوڵەتێكی غازی”، بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵەكانی لە گەڕی پێنجەمی مۆڵەتی كۆمپانیا نەوتییەكان، دەخاتەگەڕ.

بەگوێرەی میدیاكانی عیراق، حكومەت دەیەوێت تەواوی تواناكانی لەو بوارەدا بخاتەگەڕ و عیراق بكاتە دەوڵەتێكی غازی، تا بە گوڕ و توانایەكی بەهێزەوە بچێتە نێو بازاڕی غاز، ئەم هەوڵەش گەر سەربگرێت، بە یەكەم هەنگاوی لەو شێوەیەی حكومەتی عیراقی دادەنرێت لە پاش ساڵی 2003وە.

بڕیارەكەی حكومەت وەك میدیاكان باسی دەكەن، دەكەوێتە چوارچێوەی واژۆكردنی گرێبەستی گەڕی پێنجەمی مۆڵەتەكان و یەكێكە لە پرۆژە گرنگەكان كە بۆ ماوەی 6 ساڵە لەگەڕخراوە، پاش ئەوەی عیراق چەندان ملیار دۆلاری لەدەست دەدا بەهۆی لەگەڕكەوتنی پرۆژەكە، بە تایبەت كە گرێبەستەكان لەگەڵ كۆمپانیا گەورەكانی جیهاندا دەبێت و فەراهەمكردنی چارەكی غازی هاوردەكراو لەخۆدەگرێت لەماوەی كەمتر لە 15 مانگ و ئامانجیش لە هەنگاوەكە كۆتایی هێنانە بە غازی هاوردەكراو لەماوەی 3 ساڵدا.

 

حكومەت وەرگرتنی 5 هەزاری پارەی خۆڵ و خاشاكی ماڵانی هەڵوەشاندەوە
پێشت حكومەت وەرگرتنی 5 هەزاری پارەی خۆڵ و خاشاكی ماڵانی هەڵوەشاندەوە
حكومەتی هەرێم كەمپینی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ زیانلێكەوتووان ڕادەگەیەنێت
دواتر حكومەتی هەرێم كەمپینی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ زیانلێكەوتووان ڕادەگەیەنێت
ەیوەندیدار