ڕۆیتەرز: سویسرا واز لە بێلایەنی دەهێنێت



ئاژانسی “ڕۆیتەرز” بڵاویكردەوە، حكومەتی سویسرا بەهۆی گوشارەكانی خۆرئاواوە لەسەر وڵاتەكەی، خەریكە واز لە بێلایەنی دەهێنێت لە پرسی ڕەوانەكردنی چەك بۆ ئۆكراینا.

ئاژانسەكە لە وتارێكیدا باس لەو گوشارە گەورانە دەكات كە لەلایەن خۆرئاواوە دەكرێنە سەر حكومەتی سویسرا، پاش ئەوەی ڕەتیكردەوە مۆڵەت بە ئەڵمانیا و دانیمارك بدات، زریپۆش و تەقەمەنییەكانی سویسرا بۆ ئۆكراینا ڕەوانە بكەن.

بە گوێرەی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەكان، پەرلەمانتارانی سویسرا لەنێوخۆیاندا ناكۆكن سەبارەت بە ڕەوانەكردنی چەك بۆ ئۆكراینا، هەندێك پشتیوانی لە هەنگاوەكە دەكەن و هەندێكی تر لەدژی دەوەستنەوە.

ئەوانەی دژی ڕەوانەكردنی چەكن بۆ ئۆكراینا پێیانوایە، ڕێگەدان بە خۆرئاوا تا چەكی سویسری بۆ ئۆكراینا ڕەوانە بكات، نەك هەر وادەكات سویسرا بێلایەنی خۆی لەدەستبدات، بەڵكو وڵاتەكە بەرەو ئاقارێكی ئاڵۆز و مەترسیدار دەبات.

ئەوانەی پشتیوانی لە ڕەوانەكردنی چەكیش دەكەن بۆ ئۆكراینا پێیانوایە، سویسرا بەشێكە لە جیهانی خۆرئاوا و دەبێت بەدەم داواكاریی وڵاتانی ترەوە بچێت و یارمەتی سەربازی پێشكەش بە ئۆكراینا بكات، چونكە ڕەتكردنەوەی داوای وڵاتانی خۆرئاوایی، واتای لایەنگریكردنی ڕووسیا دەگەیەنێت و بەوشێوەیە ئەوان بێلایەنبوونى سویسرا لەدەست دەدەن.

 

هاتووچۆ لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران راگیرا
پێشت هاتووچۆ لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران راگیرا
سودانی بڕیاری نوێ‌ بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار ڕادەگەیەنێت
دواتر سودانی بڕیاری نوێ‌ بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار ڕادەگەیەنێت
پەیوەندیدار