سودانی بڕیاری نوێ‌ بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار ڕادەگەیەنێت



دوابەدوای بڕیاری ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ دابەزیاندنی بەهای 100 دۆلار لە 146 هەزار دینارەوە بۆ 130 هەزار دینار، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرای دەكات، دینار لە دۆلار بەهێزترە.

محەمەد شیاع سودانی، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “پەنجەرەی دراو خاڵێکی ڕەش بوو لە سیستەمی بانکیدا”.

ڕاشیگەیاندووە، دەنگدانیان دا لەسەر داواکاری بانکی ناوەندی بۆ دەستکاریکردنی نرخی ئاڵوگۆڕ بۆ 1300 دینار بۆ هەر دۆلارێک و وتیشی، “پاکێجی دووەمی ڕێوشوێنی بانکی ناوەندی بۆ بەرپەرچدانەوەی بەرزبوونەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو دەست پێدەکات”.

ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ ئەوەی هاووڵاتی قەناعەت پێبکەم کە دینار لە دۆلار بەهێزترە، ئامۆژگاری هاووڵاتیان دەکەم کە دۆلار بەدەست نەهێنن.

جەختیشی كردەوە، “بودجە ئامادە دەکرێتەوە و هەنگاو و پڕۆژە لەخۆدەگرێت، کە هاووڵاتی پێویستی پێیەتی و لێی سوودمەند دەبێت”.

ڕۆیتەرز: سویسرا واز لە بێلایەنی دەهێنێت
پێشت ڕۆیتەرز: سویسرا واز لە بێلایەنی دەهێنێت
پێكان ڕیاڵ مەدرید پەرێشان دەكات
دواتر پێكان ڕیاڵ مەدرید پەرێشان دەكات
ەیوەندیدار