هاتووچۆ لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران راگیرا



بەهۆی زۆری بەفربارینەوە هاتووچۆ لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران راگیرا.

سیروان حسێن، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، بەهۆی بەفربارینی زۆر لە دیوی ئێرانەوە هاتووچۆ لە دەروازەکە بەتەواوی راگیراوە بەڵام لە هەرێمی کوردستانەوە کێشەی نییە و هاتووچۆ ئاساییە.

ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بەفر و باران شارەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە چەند شوێنێک ئاستەنگی هاتووچۆ دروست بوو.

“ھەناردەی نەوتی ھەرێم بۆ تورکیا دەستیپێکردووە”
پێشت “ھەناردەی نەوتی ھەرێم بۆ تورکیا دەستیپێکردووە”
ڕۆیتەرز: سویسرا واز لە بێلایەنی دەهێنێت
دواتر ڕۆیتەرز: سویسرا واز لە بێلایەنی دەهێنێت
پەیوەندیدار