وێنەی ئەو باوكەی هەموو جیهانی هەژاند



ئاژانسی فرانس پرێس، وێنەیەكی ناخ هەژێنی پیاوێكی توركی بە ناوی “مەسعود هانسەر” بڵاوكردەوە كە دەستی كچە مردووەكەی “ئیرماك”ی تەمەن 15 ساڵانی گرتووە لەژێر داروپەردووی ڕووخاوی بومەلەرزە وێرانكەرەكەی وڵاتەكە كە بووە مایەی گیان لەدەستدانی زیاتر لە 5 هەزار كەس.


لە وێنەكەدا باوكە جگەرسوتاوەكە دەردەكەوێت كە دەستی كچەكەی گرتووە و چاوەڕوانی تیمەكانی فرياكەوتنە تا یارمەتی بدەن لە دەرهێناوەی كچەكەی لەژێر داروپەردووی ڕووخاووی ماڵەكەی.

تیمە فریاگوزارەكان ڕووبەڕووی سەرماوسۆڵە و پاش لەرزەكان دەبنەوە و ئاستەنگێكی زۆر لەڕێگەیاندایە لە پرۆسەكانی گەڕان بەشوێن ئەوانەی لەژێر داروپەردووەكاندا ماون.

 

یەكەم لێدوانی بانكی ناوەندی لەپاش بڕیاری دابەزاندنی نرخی دۆلار
پێشت یەكەم لێدوانی بانكی ناوەندی لەپاش بڕیاری دابەزاندنی نرخی دۆلار
دەستخۆشی لە سودانی دەكرێت
دواتر دەستخۆشی لە سودانی دەكرێت
ەیوەندیدار