پەرلەمانتارێك لە بوومەلەرزەكەی توركیا گیانی لەدەستدا



سەرۆكی پەرلەمانی توركیا، گیان لەدەستدانی “یەعقوب تاش” پەرلەمانتاری پارتی داد و گەشەپێدان لە پارێزگای ئەدیامان، بەهۆی بوومەلەرزەكەوە ڕادەگەیەنێت.

مستەفا شنتۆب، سەرۆكی پەرلەمانی توركیا لەڕێی تویتەرەوە بڵاویكردەوە، “بەخەمبارییەكی زۆرەوە هەواڵی گیانلەدەستدانی یەعقوب تاش، پەرلەمانتاری پارتی داد و گەشەپێدانمان پێگەيشت، كە كەوتووبووە ژێر داروپەردووەوە، داوا لە خودا دەكەین پەرلەمانتارەكەمان و هەموو ئەو هاووڵاتیانە بە بەهەشتی بەرین شاد بكات، كە بەهۆی بوومەلەرزەكەوە گیانیان لەدەستدا”.

هەر لەوو چوارچێوەیەدا، كەناڵی “سی ئێن ئێن”ی توركی، گیان لەدەستدانی یەعقوب تاش، پەرلەمانتاری پارتی داد و گەشەپێدانی بەهۆی بوومەلەرزەكەوە ڕاگەیاند، كە هەزاران هاووڵاتی تێیدا بوونە قوربانی.

بە گوێرەی هەواڵ، تیمەكانی فریاگوزاریی، تەرمی پەرلەمانتارە توركەكەیان لەژێر داروپەردووی ماڵە ڕووخاوەكەیدا دەرهێناوەتەوە.

ئەمشەو بەفربارین ئەم شار و شارۆچكانە دەگرێتەوە
پێشت ئەمشەو بەفربارین ئەم شار و شارۆچكانە دەگرێتەوە
وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكە: نابێت 100 دۆلار بە زیاتر لە 135 هەزار بفرۆشرێت
دواتر وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكە: نابێت 100 دۆلار بە زیاتر لە 135 هەزار بفرۆشرێت
ەیوەندیدار