سودانی بەهۆی بوومەلەرزەوە پەیامێك بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت



سەرۆك وەزیرانی عێراق بەهۆی بوومەلەرزە وێرانكەرەكانی ئەمڕۆوە پەیامی هاوخەمی ئاڕاستەی خەڵكی هەرێمی كوردستان و باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان دەكات و ڕایدەگەیەنێت، سەبەتەی خۆراك و فریاگوزاری تەندروستی ڕەوانە دەكات.

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكردەوە، “محه‌مه‌د شیاع سودانی هاوسۆزی و هاوخه‌می قوڵی ده‌ربڕی له‌گه‌ڵ قوربانیانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی، كه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌، ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و باشوری توركیا و باكوری سوریای گرته‌وه‌”.

ڕاشیگەیاندووە، بە ناوی حكومەت و گەلی عێراقەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرجەم كەسوكاری قوربانیان دەكات لە هەموو گەلانی برا و دۆست، كە بەهۆی كاریگەرییەكانی ئەو كارەساتە مرۆییە تووشی بوون، هەروەها بۆ گەلی كورد لە هەرێمی كوردستان.

جەختیشی كردۆتەوە، “بەپەلە ژمارەیەك تیمی بەرگری شارستانی، تیمی فریاگوزاری و كەرەستەی پزیشكی فریاگوزاری، فریاگوزاری سەرەتایی، شوێنی حەوانەوە و كەلوپەل و پێداویستی، هەروەها بڕی سەبەتەی خۆراك و وسوتەمەنی، بۆ بەشداریكردن لەو كارەساتە، رەوانەی قوربانییەكان و ئەو كەسانە بكرێت، كە زیانیان بەركەوتووە”.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، سودانی بڕیاریشی داوە، دۆخی ئامادەیی و وەڵامدانەوەی خێرا بۆ كارەساتە سروشتییەكان لە وڵات بەرزبكرێتەوە.

یاریزانێكی سوری و كوڕەكەی لە بومەلەرزەكەی ئەمڕۆدا گیانیان لەدەستدا
پێشت یاریزانێكی سوری و كوڕەكەی لە بومەلەرزەكەی ئەمڕۆدا گیانیان لەدەستدا
ڕۆیتەرز: بەرهەمی نەوتی عیراق كەمیكردووە
دواتر ڕۆیتەرز: بەرهەمی نەوتی عیراق كەمیكردووە
پەیوەندیدار