نرخی دۆلار لەم ئاستەدا دەگیرسێتەوە



سەرچاوەیەك باس لە ئامادەكردنی پرۆژەیەك دەكات لەلایەن بانكی ناوەندییەوە لەپێناو كەمكردنەوەی نرخی دۆلار، بەجۆرێك نرخی نوێ‌ لە نرخی فەرمییەوە نزیك بێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە، سەرچاوەیەكی بەرپرس بە ئاژانسی فەرمی (العراقیە)ی ڕاگەیاند”بانكی ناوەندی پرۆژەیەكی ئامادەكردووە بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار لە بازاڕەكان و نرخە نوێیەكەش لە نرخی فەرمییەوە نزیك دەبێت و لەلایەن بانكی ناوەندییەوە دۆلارەكە لە فرۆشتنی ئاشكرا دەفرۆشرێت”.

بە وتەی سەرچاوەكە”چەند پێشنیارێك هەیە بۆ دابەزاندنی نرخی خەرجی دۆلار، لەوانە كەمكردنەوەی بۆ 1400 دینار بۆ دۆلارێك، بەڵام ئەو بابەتە پرۆژەیە و هێشتا نەبۆتە بڕیاری فەرمی”.

سەرچاوەكە دەڵێت”پێشنیارەكە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە پێشكەش بە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كراوە و لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا گفتووگۆی لەسەر دەكرێت”.

بەرز و نزمی نرخی خەرجی دۆلار بەهۆی ڕێكارەكانی ئەم دواییەی بانكی فیدراڵی ئەمریكاوە، زیانی بە ئابووری عیراق گەیاند و حكومەتیش شاندێكی ڕەوانەی توركیا كرد، تا لەگەڵ ئەمریكاییەكان گفتووگۆ بكات، بە وتەی سەرچاوەكانیش ئەنجامی گفتووگۆكان ئەرێنی بووە و دەبێتە مایەی دابەزاندنی نرخی دۆلار.

 

 

 

دواین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەكانی توركیا و سوریا ڕاگەیەنرا
پێشت دواین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەكانی توركیا و سوریا ڕاگەیەنرا
ڕاوێژكارێكی سودانی: بەپێی پێشنیارەكەی بانكی ناوەندی دۆلار دادەبەزێت
دواتر ڕاوێژكارێكی سودانی: بەپێی پێشنیارەكەی بانكی ناوەندی دۆلار دادەبەزێت
ەیوەندیدار