دواین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەكانی توركیا و سوریا ڕاگەیەنرا



دامەزراوە تەندروستی و فریاگوزارییەكانی توركیا و سوریا دواین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەكانی ئەمڕۆی ڕاگەیاند و هاوكات ژمارەیەك لە وڵاتان هاوكارییان بۆ ئەو وڵاتانە ڕاگەیاند.

دامەزراوەی ڕووداو و فریاگوزاری توركیا (ئافاد) لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، كە بەهۆی بوومەلەرزەكانەوە تاوەكو ئێستا 1498 كەس گیانیان لەدەستداوە و 8 هەزار و 533 كەس بریندار بوون.

ڕاشیگەیاندووە، 2 هەزار و 834 باڵەخانە ڕووخاون و هەوڵی تیمە فریاگوزارییەكانیش بەردەوامە لە گەڕان بەدوای ئەو كەسانەی كەوتوونەتە ژێر دارو پەردووی باڵەخانە ڕووخاوەكان.

لای خۆشیەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند، كە تاوەكو ئێستا 45 وڵات ئامادەیی هاوكارییان بۆ دەربڕیون.

لای خۆشیەوە، وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای كرد، كە تیمێكی فریاگوزاری تەندروستی و پزیشكانی پسپۆڕ و ئەمبوڵانس و دەرمانی پێویستی ڕەوانەی توركیا كردووە بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی بوومەلەرزەكانی ئەو وڵاتە.

لای خۆشیەوە، وەزارەتی تەندروستی سوریا بڵاویكردەوە، بەپێی دواین ئامار تاوەكو ئێستا 430 كەس بەهۆی بوومەلەرزەكانەوە گیانیان لەدەستداوە و 1315 كەسیش بریندار بوون.

هاوكات، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ماتەمینی خۆی ئاڕاستەی هەردوو گەلی توركیا و سوریا كرد و ڕایگەیاند، ئامادەن بۆ هاوكاری كردنی هەردوو وڵاتەكە.

هاوكات، ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، هاوكارییەكانیان دەگەیەننە لێقەوماوانی هەردوو گەلی توركیا و سوریا.

سێ‌ ناوچەی كوردستانی مەترسی ڕوودانی بومەلەرزەیان لێدەكرێت
پێشت سێ‌ ناوچەی كوردستانی مەترسی ڕوودانی بومەلەرزەیان لێدەكرێت
نرخی دۆلار لەم ئاستەدا دەگیرسێتەوە
دواتر نرخی دۆلار لەم ئاستەدا دەگیرسێتەوە
ەیوەندیدار