بە ڤیدیۆ؛ ژێر ئاو كەوتنی بەلەمێكی كۆچبەران بە 45 كۆچبەرەوە



دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران نوێترین زانیاری دەربارەی ڕووداوەکەی سەرەتای ئەم هەفتەیەی ژیر ئاو کەوتنی بەلەمێکی کۆچبەران لە ئاوەکانی وڵاتی یۆنان ئاشكرادەكات.

ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەو کۆچبەرانەی، کە لەبەلەمەکەدا بوون ژمارەیان 45 کۆچبەر بووە و سەرەتا 42 کۆچبەر ڕزگارکراون (15 پیاو و 17 ژن و 10 منداڵ)، هاوکات تەرمی ژنێک، کە تەمەنی نزیکەی17ساڵ بۆ 20 ساڵ ئەبێت، لە دەریا دەرهێنراوە.

ڕاشیگەیاند، یەکێکی دیکە لەو منداڵانەی، کە بە هۆی بار و دۆخی ناجێگیریەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرابوو، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا، کە کوڕێکی تەمەن دوو ساڵە، ژماری قوربانیەکان بەرزبۆتەوە بۆ 5 قوربانی .

ئاشكراشی كرد، گەڕان و لێکۆڵینەوەکان وەستێنراون بەهۆی نالەباری کەشوهەوا.

ڕووداوەکە سەر لە بەیانی ڕۆژی یەک شەممە ڕوویداوە، لە بارودۆخێکی کەشوهەوای زۆر خراپدا، کە بۆتە هۆی ژێر ئاو کەوتنی بەلەمەکەیان.

بانكی ناوەندی بڕیاری دابەزاندنی نرخی دۆلار دەردەكات
پێشت بانكی ناوەندی بڕیاری دابەزاندنی نرخی دۆلار دەردەكات
زانایان: پاش لەرزەی بومەلەرزەكەی توركیا چەند ڕۆژ و هەفتەیەك بەردەوام دەبێت
دواتر زانایان: پاش لەرزەی بومەلەرزەكەی توركیا چەند ڕۆژ و هەفتەیەك بەردەوام دەبێت
ەیوەندیدار