ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزە لە باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان بەرز بووەوە



وەزارەتی تەندروستی سووریا ئاشكرایكرد، ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە لە ڕۆژئاوای كوردستان و سووریا بۆ 237 گیانلەدەستدان و 639 بریندار بەرز بووەوە.

لەلایەكی دیكەوە فوئاد ئۆكتای جێگری سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەكەی باكووری كوردستان و توركیا گەیشتە 284 گیان لەدەستدان و 2300 بریندار.

ئۆپەراسیۆنەكانی گەڕان و ڕزگاركردن لە ناوچە كارەساتباربووەكانی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان بەردەوامە.

ڕاشیگەیاند، 1710 باڵەخانە لە باكووری كوردستان و توركیا وێران بوون بەهۆی بوومەلەرزەكەوە.

لە سنووری شاری ئامەدی باكووری كوردستان لە ژێر باڵەخانەیەكی داڕووخاودا زیاتر لە 100 كەس ماون و هەوڵی ڕزگاركردنیان دەدرێت لەلایەن تیمەفریاگوزارییەكانەوە.

ئاژانسی میزۆپۆتامیا بڵاویكردەوە، لە باڵەخانەیەكی 7 بۆ 8 نهۆمی لە ناوچەی رەزانەی شاری ئامەد داڕووخاوە و زیاتر لە 100 كەس لە ژێر داروپەردووی باڵەخانە ڕووخاوەكەدان.

لەتێلگرامی خەڵک زانیاری زیاتر بەردەستە

ئەردۆغان: لە كورتترین ماوە و بە كەمترین زیان دۆخەكە تێدەپەڕێنین
پێشت ئەردۆغان: لە كورتترین ماوە و بە كەمترین زیان دۆخەكە تێدەپەڕێنین
حكومەتی هەرێم ئامادەیی بۆ هاوكاری باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگەیاند
دواتر حكومەتی هەرێم ئامادەیی بۆ هاوكاری باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگەیاند
ەیوەندیدار