ئەردۆغان: لە كورتترین ماوە و بە كەمترین زیان دۆخەكە تێدەپەڕێنین


 

سەركۆماری توركیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند، پشتیوان بەخوا هەموو بەیەكەوە لە كورترین ماوەدا ئەو كارەساتەی بەسەرماندا هاتووە بە كەمترین زیان تێدەپەڕێنین، بەردەوامین لەسەر كارەكانمان.

دوای ئەو بوومەلەرزەیەی بە گوڕی ٧،٤ پلە قەزای پازارجكی پارێزگای مەڕەشی هەژاند، سەركۆماری توركیا ئەردۆغان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.

ئەردۆغان هیوای باشی بۆ هەموو هاووڵاتییانە خواست كە بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی مەڕەشی هەژاند و لە زۆر شوێنی وڵات هەستیپێكرا، زەرەرمەند بوون.

وتیشی، ”تەواوی یەكە پەیوەندیدارەكانمان بەهەماهەنگیی لەگەڵ ئافاد لە ئامادەباشیدان، دەستبەجێ تیمەكانی گەڕان و فریاگوزاریمان ڕەوانەی ئەو ناوچانە كراون كە بەهۆی بوومەلەرزەكەوە زیانیان بەركەوتووە. وەزیرانی ناوخۆ و تەندروستی، ئافاد، پارێزگارەكانمان و تەواوی دامەزراوەكانی دیكەمان بەو پەڕی خێرایی دەستیان بەكار كردووە. ئێمەش هەماهەنگیی ئەو كارانەین كە پاش بوومەلەرزەكە دەستیان پێكردووە. پشتیوان بەخوا هەموو بەیەكەوە لە كورترین ماوەدا ئەو كارەساتەی بەسەرماندا هاتووە بە كەمترین زیان تێدەپەڕێنین، بەردەوامین لەسەر كارەكانمان”.

فوئاد ئۆكتای، جێگری سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەكەی باكووری كوردستان و توركیا گەیشتە 284 گیان لەدەستدان و 2300 بریندار.

ئۆپەراسیۆنەكانی گەڕان و ڕزگاركردن لە ناوچە كارەساتباربووەكانی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان بەردەوامە.

لەتیگرامی خەڵک زانیاری زیاتر بەردەستە

بەرپرسێكی پێشمەرگە وازی لە پۆستەكەی هێنا
پێشت بەرپرسێكی پێشمەرگە وازی لە پۆستەكەی هێنا
ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزە لە باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان بەرز بووەوە
دواتر ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزە لە باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان بەرز بووەوە
پەیوەندیدار