چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق لە بەغداد كۆبوونەوە



چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق كۆبوونەوە و رەوشی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتییان تاوتوێكرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، د.لەتیف رەشید، سەرۆككۆماری عێراق، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران ودادوەر فایق زێدان سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری كۆبونەوە.

بەپێی راگەیەنراوێكی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبونەوەكەدا، رەوشی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی لەسەر ئاستی نیشتیمانی گفتوگۆیان لەبارەوەكرا، هەروەها چەند پرسێكی گرنگی تایبەت بە رەوشی سیاسی و ئابوری وڵات تاوتووێكران و جەخت لە جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت لەبواری خزمەتگوزاری و چاودێریكردنیان كرایەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، گرنگترین رێنماییە ئابوورییەكان و ڕێكارەكان بۆ روبەرووبوونەوەیان لەپێناو پاراستنی چینی هەژار و نەدار و بەرجەستەكردنی پاراستنیان تاوتووێكرا.

ئەمریکا باڵۆنە چینییەکەی خستە خوارەوە
پێشت ئەمریکا باڵۆنە چینییەکەی خستە خوارەوە
حاكم قادر؛خاوەنی غاز و نەوتێكی زۆرین كەچی خەڵك به دەست قەیرانی سوتەمەنیيەوە دەناڵێنن
دواتر حاكم قادر؛خاوەنی غاز و نەوتێكی زۆرین كەچی خەڵك به دەست قەیرانی سوتەمەنیيەوە دەناڵێنن
ەیوەندیدار