پۆلیسی سلێمانی حەوت تۆمەتباری دەستگیركرد



مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سیتەك بەهاوكاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی سیتەك، حەوت تۆمەتبار دەستگیردەكەن كە لەچەند شوێنێكی سنوری‌ ناحیەی‌ سیتەك دزییان كردبوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانییەوە بڵاوكرایەوە”دوای تۆماركردنی‌ چەند سكاڵایەك لەلایەن هاوڵاتیانەوە كە دزییان لێكرابوو، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی‌ تۆمەتباران دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سیتەكەوە بەهاوكاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی سیتەك حەوت تۆمەتبار بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”لەكاتی‌ دەستگیركردنی‌ تۆمەتبارەكاندا دەستگیراوە بەسەر چەندین كەلوپەلی‌ جۆراوجۆری دزراودا،لەگەڵ دوو ئۆتۆمبێل كە بە تۆمەتباران بووە بۆیە داوا لەو كەسانە دەكەین كە لەسنوری‌ ناحیەی‌ سیتەك دزییان لێكراوە سەردانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی سیتەك بكەن بەمەبەستی‌ تۆماركردنی‌ سكاڵاو ناسینەوەی‌ كەلوپەلەكانیان”.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت”لەئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران: أ، ك، س لەدایكبووی 1982، ش، ب، ب لەدایكبووی 1982، ب، ع، م لەدایكبووی 1986، ر، ج، ع لەدایكبووی 2004، ر، ج، ع لەدایكبووی 1998، أ،ك،س لەدایكبووی 2004، أ،ك،س لەدایكبووی 1995، بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون‌و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە”.

نرخی زێڕ دابەزینی بەرچاوی بەخۆوەبینی
پێشت نرخی زێڕ دابەزینی بەرچاوی بەخۆوەبینی
فەتح بۆ (خەڵك): بڕیارەكەی دادگای فیدراڵ بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان پاشگەزبوونەوەی نییە
دواتر فەتح بۆ (خەڵك): بڕیارەكەی دادگای فیدراڵ بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان پاشگەزبوونەوەی نییە
ەیوەندیدار