نرخی زێڕ دابەزینی بەرچاوی بەخۆوەبینی


نرخی زێڕی بیانی و عیراقی لە بازاڕەكانی ناوخۆدا دابەزینی بەرچاو بەخۆوەدەبینێت.


بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ شەممە نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی جوملە دابەزینی بەرچاوی بەخۆوەبینی، بەجۆرێك نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21ی خەلیجی و توركی و ئەوروپایی بۆ فرۆشتن گەیشتە 421 هەزار دینار، نرخی كڕینی مسقاڵێكیش گەیشتە 417 دینار، لەكاتێكدا نرخی مسقاڵێكی ئەو جۆرە زێڕانە لە پێنج شەممەی ڕابردوو 460 هەزار دینار بوو.

لەبارەی نرخی زێڕ لە زەڕەنگەرەكان، نرخی مسقاڵێك زێڕی خەلیجی عەیارە 21 لەنێوان 420 هەزار دینار و 430 هەزار دیناردا بوو، نرخی مسقاڵێك زێڕی عیراقیش لەنێوان 390 هەزار و 400 هەزار دیناردا بوو.

مسقاڵ لە عیراق یەكەی پێوانەی زێڕە و یەك مسقاڵ یەكسانە بە پێنج گرام.

 

 

عیراق زۆرترین بڕە نەوتی بۆ ئەمریكا هەناردەكرد
پێشت عیراق زۆرترین بڕە نەوتی بۆ ئەمریكا هەناردەكرد
پۆلیسی سلێمانی حەوت تۆمەتباری دەستگیركرد
دواتر پۆلیسی سلێمانی حەوت تۆمەتباری دەستگیركرد
پەیوەندیدار