مارەیی كچێك ئۆتۆمبێلێكی “جی كڵاس و دەمانچەیەكی تارق”ە



لە شاری موسڵ كچ و كوڕێك هاوسەرگیری دەكەن و مارەی پێشەكی بە “ئۆتۆمبێلی جی كڵاس” و مارەیی پاشەكی بە “دەمانچەی تارق” دیاری كراوە لە گرێبەستی هاوسەرگیرییەكەیاندا.

پارێزەر، شاڵاو ئەبوبەكر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، گرێبەستی هاوسەرگیری ئەو كوڕ و كچە لە بەرواری 1/2/2023 دەرچووە لەدادگای باری کەسێتی موصڵ تایبەت بەگرێبەستی هاوسەری و بەڵگەنامە شەرعییەکان، كە تیایدا مارەیی پێشەكی بە “ئۆتۆمبێلی جی كڵاس 2022” و مارەیی پاشەكی بە “دەمانچەی تارق 9‘ ” دیاری كراوە.

وتیشی، “بەپێی ماددە 19 لە یاسای باری کەسێتی مارەیی ناوهێنراو شایستەی ژن دەبێت، کە گرێبەستی هاوسەرگیری کرا بێ ئەوەی جیاوازی کردبێت لە جۆری مارەیی دیاری کردبێت ئاڵتون بێت یان پارە یان هەر شتێک گرنگ ئەوەیە ناوهێنراو بێت و بەهایەكی ماددی هەبێت “.

ئاماژەی بەوەشكرد، بۆیە دانانی “دەمانچە” وەک مارەیی پاشەکی و هێنانی ناو و جۆر و تایبەتمەندییەکانی دەمانچەکە لەگرێبەستەکەدا یاساییە، چونکە بەهایەكی ماددی هەیە و دەفرۆشرێتەوە بەنرخی ڕۆژ، بەڵام ئەوەی ئاسایی نییە دانانی دەمانچە وەک مارەیی پاشەکی لە عورفی کۆمەڵگای عێراقیدا نامۆیە و ڕەنگە عاقیبەتی هاوسەرگیرییەکە باش نەبێت.

فەتح بۆ (خەڵك): بڕیارەكەی دادگای فیدراڵ بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان پاشگەزبوونەوەی نییە
پێشت فەتح بۆ (خەڵك): بڕیارەكەی دادگای فیدراڵ بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان پاشگەزبوونەوەی نییە
ڕوسیا 63 دیلی جەنگی لە ئۆكراینا وەرگرتەوە
دواتر ڕوسیا 63 دیلی جەنگی لە ئۆكراینا وەرگرتەوە
ەیوەندیدار