ڕوسیا 63 دیلی جەنگی لە ئۆكراینا وەرگرتەوە



وەزارەتی بەرگری ڕوسیا وەرگرتنەوەی 63 دیلی ئۆكراینا بە نێوەندگیری ئیمارات ڕاگەیاند و جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەو وڵاتە دەڵێت: “ئەگەر هەڕەشەكان زیاد بكەن چەكی ئەتۆمی بەكاردەهێنن”.

دمیتری میدفیدیف، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕوسیا ڕایگەیاند، واشنتۆن دەتوانێت کۆتایی بەو ململانێیە بهێنێت، کە لە ئۆکراینا دروستی کردووە، بەڵام هیچ گرنگی پێ‌ نادات.

ئاشكراشی كرد، ڕوسیا بەڕێژەی هەڕەشەکان هەموو چەکەکان بە چەکی ئەتۆمییشەوە بەکاردەهێنێت.

سەبارەت بە مەترسی هێرشی سەر نیوە دوورگەی كریمیا وتیشی، “ئێمە دانوستان ناکەین ئەگەر کریمیا بکرێتە ئامانج، ئێمەش هێرشی تۆڵەسەندنەوە دەست پێدەکەین”.

لای خۆشیەوە، وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، گەڕانەوەی ئەو 63 زیندانییە دوای دانوستانە سەختەکان بوو لەگەڵ ئۆکراینا، بە نێوەندگیری ئیمارات.

مارەیی كچێك ئۆتۆمبێلێكی “جی كڵاس و دەمانچەیەكی تارق”ە
پێشت مارەیی كچێك ئۆتۆمبێلێكی “جی كڵاس و دەمانچەیەكی تارق”ە
لە سلێمانی 4.5 تۆن نەبكی خراپبوو لەناودەبرێت
دواتر لە سلێمانی 4.5 تۆن نەبكی خراپبوو لەناودەبرێت
ەیوەندیدار