عیراق زۆرترین بڕە نەوتی بۆ ئەمریكا هەناردەكرد



ئیداری زانیارییەكانی وزەی ئەمریكایی ڕایدەگەیەنێت، هەناردەكانی نەوتی عیراق بۆ ئەمریكا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا گەیشتتە زیاتر لە 460 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا.

بەپێی ڕاپۆرتێك كە لەلایەن ئیدارەی زانیارییەكانی وزەی ئەمریكاوە بڵاوكرایەوە”ناوەندی هاوردەكردنی نەوت لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە هەشت وڵاتەوە گەیشتۆتە 6.346 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا و بەبڕی 1.268 ملیۆن بەرمیل بەراورد بە هەفتەی پێشتر بەرزبۆتەوە كە 5.078 ملیۆن بەرمیل بوو لە ڕۆژێكدا”.

هەر لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە”هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریكا لە هەفتەی ڕابردوودا بەرزبۆتەوە بۆ 469 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، ئەمەش بەراورد بە هەفتەی پێشتر كە 195 هەزار بەرمیل بوو لە ڕۆژێكدا، بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوەبینیوە”.

هەولێر؛بەرامبەر گوندی ئیتالی ئۆتێلێك ئاگری گرت
پێشت هەولێر؛بەرامبەر گوندی ئیتالی ئۆتێلێك ئاگری گرت
نرخی زێڕ دابەزینی بەرچاوی بەخۆوەبینی
دواتر نرخی زێڕ دابەزینی بەرچاوی بەخۆوەبینی
ەیوەندیدار